نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوا دەچێتە ئازەربایجان

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوا دەچێتە ئازەربایجان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی کەشوهەوا دەچێتە ئازەربایجان.

 

وێنە گەورەکە: وا بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، 11-11-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریی لە کۆنفرانسی جیهانیی کەشوهەوا (COP29) بچێتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنفرانسی ئەمساڵی جیهانیی کەشوهەوا (COP29) لە ماوەی نێوان 11 بۆ 22ـی ئەم مانگە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ڕێک دەخرێت، هاوکات کۆنفرانسەکە لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و گرنگترین کۆبوونەوەی جیهانە سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئاو و ھەوا.

 

باکگراوند: ڕۆژی 22-07-2024 باڵیۆزی ئازەربایجان لە عێراق بە شێوەیەکی فەرمی بانگهێشتنامەیەکی وڵاتەکەی پێشکێش بە نێچێرڤان بارزانی کردووە، بە مەبەستی بەشداریکردنی لەم کۆنفرانسە.

 

بۆچی گرنگە: ئامانجی سەرەکی کۆنفرانسەکەی ئەمساڵ، ڕێککەوتنە لەسەر چۆنییەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی دارایی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە هەژارانەی بەدەست گۆڕانی ئاو و هەواوە دەناڵێنن، هاوکات بە ئامانجی سنووردارکردنی دەردانی گازە گەرمکەرەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: