
دیمەنێک لە شاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
تیروپشک بۆ ناوی شەش هەزار فەرمانبەر لە سلێمانی دەکرێت، بۆ ئەوەی زەویان بەسەردا دابەش بکرێت، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی دەڵێت "تیروپشکەکە بە چەند قۆناغێک دەکرێت".
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان بەردوامە و نزیکەی 350 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین دەگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: شەش هەزار فەرمانبەری سەر بە وەزارەتەکانی کارەبا و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان، ڕەزامەندییان لەسەر دراوە و وردبینییان تەواو بووە و زەوییان پێ دەدرێت.
وتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەڵێت: ئەم هەفتەیە لەبەر یادی سلێمانی تیروپشکەکە ناکەین، بەڵام هەفتەی داهاتوو تیروپشکەکان بەچەند قۆناغێک دەکەین.
زانیاریی زیاتر: پێش هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، شارەوانی سلێمانی تیروپشکی بۆ ناوی هەزار و 600 فەرمانبەر لە قۆناغی یەکەم دا کرد و زەوی پێدان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو زەوییانەی لە سلێمانی بەسەر فەرمانبەراندا دابەش دەکرێن، لە لاوان لەسەر ڕێی تانجەڕۆ، هاوکات فەرمانبەران و سۆتکە لەسەر ڕێی تاسڵوجەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
هەموو ڕۆژانێکی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 50 بەندکراو لە هەرێمی کوردستان لە جەژن مۆڵەتییان پێدراوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی دیپۆرتكردنەوەی هەزاران پەنابەری كورد لە بەریتانیا هەیە