مالیکی: پشتگیری لە بەیاننامەکەی سیستانی دەکەین

شەیری بکە لە:
مالیکی: پشتگیری لە بەیاننامەکەی سیستانی دەکەین

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا

ئاڤا نیوز

 

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ئامۆژگاریییەکانی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی باڵای شیعەکان ڕایگەیاند و گوتی "پێویستە دۆخی ئەمنیی و ئارامی عێراق و ژیانی هاووڵاتیانی باشتر بکرێت".

 

وێنە گەورەکە: لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، سیستانی چەند ئامۆژگارییەکی ئاڕاستەی حکومەت و لایەنە سیاسییەکان کرد، بە ئامانجی هێنانەکایەی خۆشگوزەرانی هاووڵاتییان و سەروەری یاسا،  هاوکات ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی و کۆکردنەوەی چەک لە چوارچێوەی دەوڵەتدا.

 

لێدوانی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە پشتگیری لە بەیاننامەکەی مەرجەعی باڵا دەکەین، کە ئامانج لێی پابەندبوونی حکومەتە بە یاسا و بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دامەزراوەی یاسادانان.

 

زانیاریی زیاتر: مالیکی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "کەسانێک هەن خۆشحاڵن بە لاوازبوونی پڕۆسەی سیاسی و بەردەوام هەوڵی دروستکردنی قەیران دەدەن لە عێراق". مالیکی هەروەها داوای لە حکومەتیش کرد "چالاکیی شانە نوستووەکانی تیرۆریستان سنووردار بکات".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ