هێرشەکانی مقاوەمەی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە

شەیری بکە لە:
هێرشەکانی مقاوەمەی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامە

هێرشی درۆنی گرووپە چەکدارییەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل، وێنە: ina

ئاڤا نیوز

 

سەرەڕای هۆشداریی ئەمریکا بۆ گرووپە چەکدارەکانی عێراق، مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر پێگەکانی ئیسرائیل و تاوەکو دێت ژمارەی هێرشەکانی زیاتر دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی هێرشی نیمچە ڕۆژانەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ سەر ئیسرائیل، چەند جارێکە ئەمریکا هۆشداری بە عێراق داوە بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی ئەو گرووپانە بکات، ئەگینا ناتوانن بەر لە ئیسرائیل بگرن لە هێرشکردنە سەر ئەو هێزانە لە خاکی عێراق.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: بەرەبەیانی شەممە 9-11-2024 لە ڕیگەی دوو درۆنەوە چەند پێگەیەکی گرنگ و سەربازیان لە باکووری ئیسرائیل کردووەتە ئامانج.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو 5-11-2024، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان بکات لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل و هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ