بەڕێوەبەرێکی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە کارەکەی دوورخرایەوە
- کوردستان
- 8 تشرینی دووەم

پارێزگای دهۆک، وێنە: k24
ئاڤا نیوز
بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە دهۆک، لە کارەکەی دوورخرایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای تۆمارکردنی پێنج سکاڵای یاسایی، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر بەڕێوبەری تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە دهۆک پێکدەهێنێت، دواتر بە فەرمانی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کارەکەی دوورخرایەوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، پێنج ئەفسەر لەنێو بەڕێوبەرایەتیی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لەسەر کەیسەکە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە، دواتر لیژنەکە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان گەڕاندووەتەوە وەزارەتی ناوخۆ، هاوکات فەرمانی دوورخستنەوەی بەڕەێوبەرەکە لەلایەن وەزیری ناوخۆوە دەرکراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، نزیکەی پێنج کەیس لە نێو بەڕێوبەرایەتیی تووندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان، هاوکات لە دەرەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەش لەسەر ئەو بەڕێوبەرە هەبوون، وەک بەکارهێنانی پێگەکەی بۆ کاری نەشیاو، بەهەدەردانی موڵکی گشتی، تەنانەت گومان دەکرێت لەوەی پارەی چەند ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیی برد بێت، کە هەماهەنگییان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکە هەبووە.
ئەمەش بزانە: ئاڤا میدیا زانیویەتیی، پێنجشەممەی ڕابردوو بەڕێوبەرەکە نەگەڕاوەتەوە سەر کارەکەی، لەبری ئەو عەقید شڤان ئیسماعیل، بەرپرسی بەشی جوڵانەوە و تاوان بە وەکالەت دەستبەکار بووە، تاوەکو کەسێکی دیکە دەخرێتە شوێنەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە قەزای شارەزوور کرا
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بەشداری لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانی: ئاوەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەلەوانی شیاو نین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرشەکانی بۆ سەر حووسییەکان زیاتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان
ئازادکردنی زەبری گەشەپێدانی چین، هاوبەشکردنی دەرفەتەکان بۆ هەماهەنگی جیهانی
8 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری لە قەزای شارەزوور کرا
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەوقافی سلێمانی پڕۆژەی "بانگبێژی شار" ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی چەند فەرمانگەیەک تێکدەدرێن و دەبرێنە دەرەوەی شار
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
143 کیسە خەڵوز لە بازیان دەستی بەسەردا دەگیرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر جووتیاران گرفتی کەمی کارەبای نیشتمانییان هەیە