هەڵوێستی چین لەبارەی دەرچوونەوەی ترەمپ: پرسێکی ناوخۆییە و ڕێزی دەگرین

شەیری بکە لە:
هەڵوێستی چین لەبارەی دەرچوونەوەی ترەمپ: پرسێکی ناوخۆییە و ڕێزی دەگرین

ئاڵای چین و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

چین هیواخوازە لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندییەکی ئاشتیانەی هەبێت، لەدوای هەڵبژاردنی  دۆناڵد ترەمپ وەک 47ـین سەرۆکی ئەمریکا.

 

لێدوانی فەرمی: ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەردەوام دەبین لە نزیکبوونەوە و بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا لەسەر بنەماکانی ڕێزگرتنی یەکتر، پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و هاوکاریی بۆ بەرژەوەندی هاوبەش".  


لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی سەرکەوتنی ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ماونینگ گوتی: "هەڵبژاردنی ترەمپ پرسێکی ناوخۆییە و ئێمە ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی ئەمریکا دەگرین".

 

باکگراوند: 2024/11/5 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوەچوو، دۆناڵد ترەمپ بە بەدەستهێنانی  276 ئەندامی دەستەی هەڵبژاردن لە بەرامبەر 223 ئەندامی دەستەی هەڵبژاردنی کامالا هاریس، توانی ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ