عەرەب و تورکمان سکاڵاکەیان لەبارەی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک کشاندەوە
- کوردستان
- 6 تشرینی دووەم

باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ناکرێت یەک سکاڵا لەسەر حکومەتی خۆجێیی کەرکووک لە دادگای فیدراڵی و دادگای کارگێڕییش سەیر بکرێت و بڕیاری لەسەر بدرێت، بۆیە تورکمان و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی سکاڵا هاوبەشەکەیان لە دادگای فیدراڵی کشاندەوە.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، پێویستە لە بەڕێوەبردنی پارێزگای کەرکووک بە سازانی هەرسێ پێکهاتەی کورد و تورکمان و عەرەب بڕیار بدرێت، بەرەی تورکمانی پێیوایە پەراوێزخستنیان لە ئیدارەی نوێی کەرکووک، پێچەوانەی ماددەی 13ی ئەو یاسایەیە، بۆیەش مانگی ئابی ئەمساڵ لەگەڵ بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی سکاڵایان لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد.
لێدوانی فەرمی: حەسەن تۆران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، "سەبارەت بەو دۆسیەیەی لە دادگای فیدراڵی تۆمارمانکردبوو دژی پێکهێنانی حکومەتی ناشەرعی و نایاسایی کەرکووک، ئێمە وەک تورکمان و پێکهاتەی عەرەبی لە هەردوو دادگای فیدراڵیی و دادگای کارگێڕیی سکاڵامان تۆمارکردبوو، دادگای کارگێڕیش بڕیاریداوە 24ی ئەم مانگە لەبارەی سکاڵاکان کۆببێتەوە".
سەرۆکی بەرەی تورکمانی وتیشی، دوای ڕاوێژ لەگەڵ یاساناسان و ڕاوێژکاران، هەردوولا بڕیاریاندا سکاڵاکانیان لە دادگای فیدراڵی بکشێننەوە تا دوو دادگای جیاواز لەبارەی یەک سکاڵا بڕیار دەرنەکەن، ئەوەش پەشیمان بوونەوە نییە لە سکاڵاکەیان، بەڵکو خۆیان داوایانکرد سکاڵاکەیان هەڵبوەشێنرێتەوە تا تێکگیران لە بڕیارەکان دروستنەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەیەک جادووگەر دەستگیردەکرێن
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ ئێران دانوستانی ڕاستەۆخۆمان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە غەززە ڕۆژنامەنووس و پزیشک دەکاتە ئامانج
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دواکەوتنی بارانبارین زیانی زۆری بە گەنم گەیاندووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دواکەوتنی بارانبارین زیانی زۆری بە گەنم گەیاندووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق لەبارەی دانانی چەک ڕوونکردنەوە دەدات