هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئەمریکا دەستپێدەکات

بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و کێبڕکێیەکی تووند لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان و کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکاندا هەیە.

 

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی دوایەمین ڕاپرسییەکان هەر یەکە لە ترەمپ و هاریس لە ویلایەتە خۆڵەمێشییەکاندا زۆر لە یەکەوە نزیکن، بە جۆرێک کە پێشبینیکردنی ئەوەی کامیان دەبیتە براوەی هەڵبژاردنەکە ئاستەمە.

 

زانیاریی زیاتر: دەنگدەرانی ئەمریکا لە ویلایەتەکان ئەندامانی کۆمەڵەی هەڵبژێر هەڵدەبژێرن و ئەوانیش لە ڕۆژی 17ـی دیسمەبەر دەنگ بە سەرۆکی ئەمریکا دەدەن. ڕۆژی 6ـی کانوونی دووەم کۆنگرێس دەنگدانەکە پەسەند دەکات و ڕۆژی 20ـی کانوونی دووەمی 2025 سەرۆکی نوێ سوێندی یاسایی دەخوات و دەستبەکار دەبێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ