ئازاد تۆفیق دوای سەردانەکەی سەرۆکوەزیران: هەڵەبجە هەنگاوێکی باش پێشدەکەوێ

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێ، یاداشتێکی نۆ خاڵییان داوەتە سەرۆکوەزیران بارزانی و بە جێبەجێکردنی زۆربەی کێشەکانی پارێزگاکە چارەسەر دەبن. سەرۆکوەزیرانیش بەڵێنی جێبەجێکردنی زۆربەیان دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ هەڵەبجە، سەرۆکوەزیران بارزانی لەگەڵ پارێزگار و یەکە ئیدراەکانی پارێزگاکە کۆبووەوە و ڕاستەخۆ گوێی لە داواکارییەکانیان گرت.

لێدوانی فەرمی: ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاڤا نیوزی گوت "یاداشتێکی نۆ خاڵیمان پێشکەشی سەرۆکوەزیران کرد، بەڵێنمان وەرگرتووە لە ئایندەیەکی نزیکدا سەدا 70 بۆ 80ی داواکارییەکان جێبەجێ بکرێن، بەمەش هەڵەبجە هەنگاوێکی باش پێشدەکەوێت".

بۆچی گرنگە: سەرۆکوەزیران بارزانی ڕاستەوخۆ بڕیاری جێبەجێکردنی حەوت لە داواکارییەکانی دەرکرد، دواتریش لە پەیامێکدا جەختیکردەوە خۆیان بە قەرزاری خەڵکی هەڵەبجە دەزانن و هەرگیز بە تەنیا جێیان ناهێڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان