ڕزگار کۆچەر بەدواداچوون بۆ فێڵی دووکانداران و بەرهەمی ماوەبەسەرچوو دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی تیمەکانی چاودێریی بازرگانی پشکنینیان بۆ بەرهەم و کەلوپەلی ماوەبەسەرچووی ناو بازاڕی شێخەڵڵای  هەولێر کرد، ڕزگار کۆچەر بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات و لەوبارەیەوە کاسبکارانی ناو بازاڕ دەدوێنێ.

 

وێنە گەورەکە: بە ڕزگار بڵێ؛ یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێی ئاڤا میدیایە و بەدواداچوون بۆ  کێشەی هاووڵاتییان دەکات. بەرنامەکە لەلایەن ڕزگار کۆچەرەوە پێشکەش دەکرێت و ئەمجارە بەدواداچوون لەبارەی نرخ و بابەتی ئێکسپایەری بەرهەمەکانی ناو بازاڕ دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: دووکاندارێک دەڵێ لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی کاتێک کە سەردانی کردین، داوای کرد نرخ لەسەر کەلوپەلەکان بنووسین. هاوکات کاسبکارێکی تر دەستخۆشی لە لیژنەکە کرد و گوتی، فرۆشیارەکان هەندێک جار فێڵ لە کڕیاران دەکەن و بەرهەمەکان ساختە دەکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: