لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لیستى مووچە ڕەوانەى بەغدا دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لیستى مووچە ڕەوانەى بەغدا دەکرێتەوە

ئاڤا نیوز


تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر لیستی مووچەی مانگی 10 چارەسەر دەکرێن و بڕیارە لە 48 کاتژمێری داهاتوودا بە کاغەز و ئەلیکترۆنی ڕەوانەی بەغدا بکرێتەوە.


چیرۆکی سەرەکی:
هەفتەى ڕابردوو شاندێکى تەکنیکى و ژمێرکارى  وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانى بەغدادیان کرد، پێش خۆیان لیستى مووچەی مانگی 10 یان ڕەوانەى بەغدا کردبوو، بەڵام بەهۆى تێبینى لەسەر لیستەکە، لەلایەن وەزارەتى دارایی عێراقەوە نێردرایەوە هەرێمى کوردستان.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابووریی هەرێمى ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هەفتەیەکە سەرقاڵى چارەسەرکردنى  تێبینییەکانن، بڕیارە لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا جارێکی دیکە لیستی مووچە بە ئەلیکترۆنى و کاغەز بۆ بەغدا بنێرنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تێبینییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی لیستی مووچە بریتیبوون لە:

یەکەم: ئامادەنییە تەمویلى هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینانى هەرێمى کوردستان بدات کە زیاتر لە 50 ملیار دینارە، عێراق دەڵێت پێویستە هەرێمى کوردستان لە داهاتى نانەوتی بیدات.

دووەم: جیاکردنەوەى ناوى ئەو مووچەخۆرانەی بایۆمەتری و یو پی ئێنیان تەواو نەبووە.
ئاڤا زانیویەتی تاوەکو ئێستا 93 هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن، دوو هەزار و 200 مووچەخۆری مەدەنی و 90 هەزار و 80 مووچەخۆری سەربازی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: