ئاژانسێکی ئەمریکی: ئێران دەیەوێت لە عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە

شەیری بکە لە:
ئاژانسێکی ئەمریکی: ئێران دەیەوێت لە عێراقەوە وەڵامی ئیسرائیل بداتەوە

ئاڵای ئێران و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 


ئاژانسی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردووەتەوە کە بەگوێرەی زانیارییە هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل ئێران سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی زانیارییەکان، هێرشەکەی ئێران لە خاکی عێراقەوە دەکرێت و تیایدا ژمارەیەکی زۆر درۆن و مووشەکی بالیستیک بەکار دەهێنرێت. هاوکات بە ئەگەری زۆر بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا 2024/11/5 هێرشەکە دەکرێت.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەم هێرشەی ئێران لە ڕێگەی میلیشیا عێراقییەکانەوە دوو ئامانج دەپێكێت، یەکەم: ئێران تۆڵەی خۆی لە هێرشە مووشەکیی و ئاسمانییەکەی  ماوەی ڕابردوو دەکاتەوە، دووەمیش ڕێگە لەوە دەگرێت جارێکی دیکە ئیسرائیل وەڵام بداتەوە و هێرش بکاتەوە سەر ئێران

.

باکگراوند: ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند دامەزراوەیەکی سەربازی و مووشەکی ئێران، چەند سیستمێکی بەرگریی و بنکەی مووشەکیی ئێران لەناوچوون و چوار سەربازیش کوژران. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: