پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ ئاڤا: هەژماری من هیچ کێشەیەکی نییە

شەیری بکە لە:
پارێزگاری بانکی ناوەندی بۆ ئاڤا: هەژماری من هیچ کێشەیەکی نییە

عەلی عەللاق - پارێزگاری بانکی ناوەندی

ئاڤا نیوز

 

پارێزگاری بانکی ناوەندی ڕایدەگەیێنێت هەژماری من هیچ کێشەیەکی نییە و هەماهەنگی ڕاستوخۆ و بەردەواممان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە لەسەر ئەو بابەتە.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی پرۆسەی "هەژماری من" بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "هەماهەنگی ڕاستوخۆ و بەردەواممان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە لەسەر ئەو بابەتە، من وەک خۆم چاودێری ئەو بابەتە دەکەم لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبوونەوەمان کردووە، هاوکات لەگەڵ بانکە حکومییەکان و تایبەتەکانیش".

 

زانیاریی زیاتر: بە گوتەی عەلی عەللاق "دوێنێش ڕێککەوتنێک لەگەڵ بانکی TBI و حکومەت کراوە، پرۆسەیەکی تەکنیکی و ورد هەیە کە پێکەوە کاری لەسەر دەکەین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەژماری من هیچ کێشەیەکی نییە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: