ئاگادارییەک لە پەروەردەی هەولێرەوە بۆ مامۆستایانی گرێبەست

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە پەروەردەی هەولێرەوە بۆ مامۆستایانی گرێبەست

وێنەی دیناری عێراقی

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەی هەولێر داوا لە مامۆستایانی گرێبەست دەکات، سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوبەرایەتیی پەروەدەی هەولێر، بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکاتەوە، کە ئەمڕۆ سێشەممە 29-10-2024 سەردانی دیوانی پەروەردە - بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی نۆ.

 

باکگراوند: ڕۆژی یەکشەممە 25-08-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ژمارەیەک نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد، دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانیان، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرجەم وانەبێژان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار مامۆستا دەبێت، بکرێنە گرێبەست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ