سوودانی چوار بەرپرس دووردەخاتەوە

شەیری بکە لە:
سوودانی چوار بەرپرس دووردەخاتەوە

وێنەی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بە فەرمانێکی دیوانی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق و سێ ئەندامی دەستەکە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: میدیای فەرمی عێراق لەسەر زاری سەرچاوەیەکی حکومییەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 28-10-2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرانێکی دیوانی دەرکردووە بۆ دوورخستنەوەی سەرۆک و سێ لە ئەندامانی ئەنجوومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان.

 

زانیاریی زیاتر: ئەوانەی لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە بریتین لە: بەسام زەیدی، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، موجاهید ئەبوهیل، ئاڤا فائق نادر و عەبدولوەهاب مەعد سەفار، ئەندامانی ئەنجوومەنی دەستەکە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەکە باسی لە هۆکاری دوورخستنەوەی سەرۆک و ئەندامانی دەستەکەی لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە نەکردووە و هیچ لایەنێکی فەرمیش هۆکارەکەی نەخستووەتەڕوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ