ئاگادارییەک بۆ ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان وەرگرتووە

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک بۆ ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان وەرگرتووە

ئامادەکردنی زەوی بۆ فەرمانبەران، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز 

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا و ئێستا دەتوانن مامەڵەی بەناوکردنی زەوییەکانیان تەواو بکەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاردرا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، لە هەنگاوی یەکەمدا لە زاخۆ دەستکرا بە دابەشکردنی زەوی، هەر لەچوارچێوەی ئەو قۆناغەدا لە هەولێریش پێنج هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا.

 

زانیاریی زیاتر: زۆرینەی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ئێستادا زەوییان وەرگرتووە ڕاژەکانیان سەربە وەزارەتی کارەبا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەو کەسانەی زەوییان وەرگرتووە دەتوانن زەوییەکانیان بەناوی خۆیانەوە بکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ