مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند،
 سبەی دووشەممە 28-10-2024، مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەست لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر بڕیاربوو  بە دوو ڕۆژ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی سبەی مووچەی سەرجەمیان دابەش دەکات. 

لەلایەکی دیکەوە: دوای مووچەی مانگی نۆ، مامۆستایانی گرێبەست تەنیا شایستەی دارایی مانگەکانی هەشت و نۆیان دەمێنێت، کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست پێشتر بە ئاڤا نیوزی گوتبوو: "شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشت دوای مووچەی مانگی نۆ  بەیەکەوە دابەش دەکرێت."

 

باکگراوند: پێشتر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوتبوو: "دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، لە مانگی 11 دا شایستەی دارایی هەردوو مانگ بەیەکەوە وەردەگرن و بەهیچ جۆرێک یەک دیناریان نافەوتێت".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ