گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات و لیستی مووچە لەگەڵ خۆیان دەبەنە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "بڕیارە ئیوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە، 27-10-2024، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بچێتە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 10 لەگەڵ خۆیان دەبەن.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند مانگێک بوو، بەهۆی تێبینی لە لیستی مووچەخۆران، وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە گوژمەی جیاواز و بە لێبڕینەوە بۆماوەی چەند مانگێک بە لێبڕینەوە مووچەی دەنارد، بەو هۆیەوە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست دەبوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دەنێرێت، ئەمەش واتا بە چەند گوژمەیەک و لەماوەیەکی کەمدا ئەو پارەیە دەنێردرێت.
گۆشەیەی دیکەی دیمەنەکە: سەبارەت بە ئەنجامی سەردانی پێشووی لیژنەی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا سەرچاوەکە گوتی، "ئەو لیژنەیەی پێشوو سێ هەفتە بوو لە بەغدا بوو، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی لیستی مووچەیان چارەسەرکردووە، وەکو کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا و پەرلەمان و فەرمانبەرانی ناوچە دابڕێنراوەکان، هاوکات ئەوانەشی بایۆمەتریان نەکردبوو.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا زانیویەتی، جگە لە بەشێکی خانەنشینان هەموو ئەو فەرمانگانەی لەڕابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکاری کرد بوو مووچەکانیان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت، لەم مانگەوە مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەحموود مەشهەدانی بەشداریی كۆڕبەندی "مێپس2024" لە دهۆک دەكات
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆكی 70 پرسیارەكەی سەرژمێری داواكاریی وەزارەتەكانە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاڤاوە شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشدەکرێن بزانە
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
كام جۆری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرێن بە هەمیشەیی؟
- بزنس
- 19 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 11 ئامادە دەکرێت