لە هێرشی ئیسرائیل هیچ دامەزراوەیەک لە عێراق نەکراوەتە ئامانج

شەیری بکە لە:
لە هێرشی ئیسرائیل هیچ دامەزراوەیەک لە عێراق نەکراوەتە ئامانج

شاری بەغداد

ئاڤا نیوز

 

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ڕایدەگەیێنێت لە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران، هیچ دامەزراوەیەک لەنێو خاکی عێراق نەکراوەتە ئامانج.

 

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 26-10-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی  کردە سەر چەند ئامانجێکی سەربازیی ئێران. هاوکات لەگەڵ ئەو هێرشە سوپای ئیسرائیل چەند شوێنێکی لە سووریاش کردە ئامانج.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند: هیچ دامەزراوەیەکی عێراقی سڤیل یان سەربازی و ئابووری لەنێو خاکی عێراق لەکاتی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، نەکراوەتە ئامانج.

 

لەلایەکی دیکە: حکومەتی عێراق لەسەر زاری گوتەبێژەکەی سەرکۆنەی هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران کرد و بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، عێراق هاودەنگی و وەستانی خۆی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دووپات دەکاتەوە و جەخت لە هەڵوێستی جێگیری خۆی لە وەستانی شەڕ لە غەززە و لوبنان دەکاتەوە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ