بایدن لەبارەی گرژییەکانی ئیسرائیل و ئێران: هیوادارم ئەمە کۆتایی بێت

شەیری بکە لە:
بایدن لەبارەی گرژییەکانی ئیسرائیل و ئێران: هیوادارم ئەمە کۆتایی بێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز 

 

دوای ئەوەی ئیسرائیل وەڵامی هێرشەکانی ئێرانی دایەوە، مەترسیی زیادبوونی گرژییەکان و پەرەسەندنی شەڕەکە لە ناوچەکە لە ئارادایە.

 

لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئیسرائیل لە هێرشەکەی بۆ سەر ئێران تەنیا لە ئامانجە سەربازییەکانی داوە، "هیوادارم ئەوە کۆتایی بێت''. 

 

لەلایەکی دیکەوە: سوپای ئێران لە بەرامبەر هێرشەکەی ئیسرائیلدا ڕایگەیاند: سێ شوێن بەر هێرشەکانی ئیسرائیل کەوتووە و "زیانێکی سنووردار"ـی لێکەوتووەتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکایە، چەندین جار سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیدا بوون بۆ پلاندانان و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئێران کە ئاراستەی خاکی ئیسرائیل کرابوون. 

 

باکگراوند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئیسرائیل بە دوو قۆناغ هێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی ئێران لە پارێزگاکانی تاران و ئیلام و خۆزستان، وەک وەڵامێک بۆ هێرشە مووشەکییەکەی تاران بۆ سەر ئیسرائیل لە مانگی ڕابردوودا.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ