سبەی مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچە وەردەگرن

شەیری بکە لە:
سبەی مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچە وەردەگرن

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە مامۆستایانی گرێبەست یەکەم مووچەیان دوای بڕیاری بە گرێبەست بوون، وەردەگرن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا میدیا لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی ئەوەی دەستکەوتووە، سەرەتای ئەم هەفتەیە لەماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای گرێبەست دابەش دەکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە دوو هەفتەی ڕابردوودا ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 7:00ـی ئاڤا بوو و وتی، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگەکانی حەوت و هەشت دەمێنێتەوە، لە سەرەتای مانگی 11 ئەوانیشیان پێ دەدرێت و یەک دینیاریان نافەوتێت.

 

باکگراوند: ڕۆژی 25-8-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژی دەرکرد، کە ژمارەیان 37 هەزار و 933 کەسە، لە بڕیارێک کران بە گرێبەست، بوودجەی پێویست بۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست زیاتر لە 18 ملیار دینارە.

شەیری بکە لە: