عومان سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات

شەیری بکە لە:
عومان سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەکات

ئاڵای وڵاتی ئێران و عومان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی عومان لە بەیاننامەیەکدا سەرکۆنەی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەکی ئێران دەکات.

 

وێنە گەورەکە: هێرشەکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کاردانەوەی نێودەوڵەتی دوای خۆیدا ‌هێنا، چەندین وڵات سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیلیان کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عومان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند: وڵاتەکەی سەرکۆنەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران  دەکات و بە پێشێلکاری ئاشکرای سەروەری خاکی ئێران ناوی دەبات، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەکات جارێکی دیکە هەنگاوی کاریگەر بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی دەستدرێژی ئیسرائیل بۆسەر ناوچەکە و کۆتاییهێنان بەم پێشێلکارییە ئاشکرایانە.

 

لەگۆشەیەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەی عومان ئاماژەی بە پێویستیی چارەسەرکردن و ڕاگرتنی هۆکاری قەیرانەکانی ناوچەکە و کۆتاییهێنان بە داگیرکاری نایاسایی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی  فەڵەستین کردووە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ