لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بوونەوە

شەیری بکە لە:
لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەشتە ئاسمانییەکان ئاسایی بوونەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، وێنە: k24

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، بەیانی ئەمڕۆ گەشتەکان دەستیان پێکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل چەند جارێکە ئاسمانی عێراق بەڕووی گەشتەکان دادەخرێت و هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق ئاسایی بوونەوە و ئێستا لە فڕۆکەخانەی هەولێر سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی گەشتەکانین".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ شەو ئیسرائیل هێرشی بۆسەر چەند پێگەیەکی سەربازی ئێرانی ئەنجامدا، بەهۆیەوە چەند وڵاتێک گەشتە ئاسمانیەکانیان ڕاگرت، لەناویاندا عێراق بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: