لە هەولێر توانای بیستن بۆ منداڵێکی سێ ساڵان دەگەڕێنرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە هەولێر توانای بیستن بۆ منداڵێکی سێ ساڵان دەگەڕێنرێتەوە

ستافێکی پزیشکانی نەخۆشخانەی ڕزگاری

ئاڤا نیوز

 

لە نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاریی لە شاری هەولێر، نەشتەرگەرییەکی دەگمەن بۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بۆ گەڕانەوەی توانای بیستن کرا و نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

 

وێنە گەورەکە: ستافێکی کارامە نەشتەرگەری چاندنی لوول پێچ (Cochlear Implant)یان لەبەشی قورگ و لووت و گوێ ئەنجامدا کە بۆ کەسانی نا بیست دەکرێت بۆ گەڕانەوەی توانای بیستن.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەم نەشتەرگەرییە توانای بیستن بۆ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان گەڕێنرایەوە و نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو ستافەی ئەم نەشتەرگەرییەیان ئەنجامدا پێکهاتبوون لە: دکتۆرە لانە عەبدولڕەزاق دەباغ، د.محەممەد دلاوەر، د.دەریا یوسف، د.سامان ئیبراهیم.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: