پیسبوونی "كارەساتبار" هەڕەشە لە ڕووبارەكانی عێراق دەكات

شەیری بکە لە:
پیسبوونی "كارەساتبار" هەڕەشە لە ڕووبارەكانی عێراق دەكات

ڕووباری دیجلە- وێنە: جەزیرە

ئاڤا نیوز


عێراق بەدەست وشکەساڵییەوە دەناڵێنێت، جگە لە قەیرانەکانی دیکە کە لە ئەنجامی دەیان ساڵەی ململانێکانەوە سەرچاوەی گرتووە، ژێرخانەکەشی وێران کردووە.


وێنە گەورەکە: لە وڵاتێکی خاوەن ژێرخانی "نەوت" کە بەرهەمەکانی پێویستی بە ئاوێکی  زۆر هەیە، تا دێت مەترسی پیسبوونی ئاو بەرزدەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئاستی ئاو  بە خێرایی کەمدەبێتەوە، زۆربەی نەخۆشخانەکانی نزیک ڕووبارەکە پاشماوەکانیان فڕێدەدەن و ئاوەڕۆکانیان ڕاستەوخۆ دەڕێژنە ناوی"، ئەمەش "مەترسیدار و کارەساتبارە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاوەڕۆکانی ماڵان و سەرجەم دام و دەزگاکان، دەڕژێنە نێو ڕووبارەکانی دیجلە و فوڕات.


زیانە سەرەکییەکان: کارگە پیشەسازییەکان دەبنە هۆی پیسبوونی ئاو، لەوانە کارگەی پترۆکیمیایی و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، جگە لە چالاکییە کشتوکاڵییەکان لە ڕێگەی ئاوی ئاوەڕۆوە، کە "ڕەنگە ژەهراوی بن"دەرژێنە نێو ڕووبارەکان.


لێدوانە فەرمییەکان: خالید شیمال، گوتەبێژی وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق گوتی: جگە لە کەرتی تایبەت، دەزگاکانی حکومەت خۆیان لە پشت بەشێک لەم پیسبوونە ژینگەییەوەن.


عەلی ئەیوب، پسپۆڕی بواری پاکوخاوێنی ئاو لە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (یونیسێف) گوتی:  ناتەواوی ژێرخانی ئابووری، سنووردارکردنی یاساکان، نەبوونی هۆشیاری گشتی  دەبنە هۆی پیسبوونی ڕووبارەکان و تێکچوونی کوالێتی ئاو لە عێراقدا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تەنها نزیکەی نیوەی دانیشتووانی عێراق "خزمەتگوزاری ئاوی خواردنەوە" وەردەگرن. لە کاتێکدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق  43 ملیۆن  کەسە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: