شەعلان کرەیم بۆ ئاڤا: چوارچێوەی هەماهەنگی ئیرادەی خۆی بەسەر سوننەدا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
شەعلان کرەیم بۆ ئاڤا: چوارچێوەی هەماهەنگی ئیرادەی خۆی بەسەر سوننەدا دەسەپێنێت

شەعلان کرەیم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

دیارترین کاندیدی سوننەکان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ئێستا لە کێبرکێیەکەدا کشاوەتەوە، دەڵێت، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پرۆسەی سیاسی  عێراق بەڕێوەدەبات و چوارچێوەی هەماهەنگیش دەیەوێت ئیرادەی خۆی بەسەر سوننەدا بسەپێنێت.

 

وێنە گەورەکە: چوارچێوەی هەماهەنگی لە دواکۆبوونەوەی خۆیدا کە لەماڵی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کرا، ئاشکرای کرد کە گفتوگۆ لەسەر دەنگدان بە سەرۆکی پەرلەمان کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: شەعلان کرەیم، ئەندامی پەرلەمانی عێراق و کاندیدی پێشوو بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، لەناو پێکهاتەی سوننەدا هیچ پێشهاتێکی تازە نییە تایبەت بە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام پێدەچێت چوارچێوەی هەماهەنگی و هەندێک لایەنی دیکەی سیاسیی ڕێککەوتبن ڕۆژی 22ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجام بدەن و مەحموود مەشهدانی وەک سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن.
  
ئەو پەرلەمانتارە باوەڕی وایە ئەگەر ئەو کۆبوونەوەیە بکرێت، مانای سەپاندنی ئیرادەی پێکهاتەیەکە بەسەر پێکهاتەیەکی دیکەدا، چونکە پۆستەکانی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانیش دوای ڕێککەوتنی پێکهاتەکان لەناوخۆیاندا دەنگیان لەسەر دراوە، ئەوەش پێشهاتێکی "مەترسیدارە کە پێکهاتەی گەورەی وڵات ئەوەی بیەوێت لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا دەیکات".
 
شەعلان کرەیم وتیشی، مەحموود مەشهدانی بژاردەی پێکهاتەی سوننە نییە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵکو بژاردەی نوری مالیکی و چوارچێوەی هەماهەنگییە، دوای تێپەڕبوونی ساڵێکیش بەسەر ئەو کێشەیەدا مانای وایە نوری مالیکی پرۆسەی سیاسی عێراق بەڕێوەدەبات و ئەویش ئەو کەسەیە کە ڕێگری دەکات لە کاندیدکردنی کەسێک لەلایەن پێکهاتەی سوننەوە بۆ سەرۆکی پەرلەمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ