بڕیاری بەهەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرا

شەیری بکە لە:
بڕیاری بەهەمیشەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەرکرا

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندی لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات کە ژمارەیان زیاتر لە 31 هەزار کەسە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی دا لەسەر بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت دەبێت بەگوێرەی هەمان ئەو مەرج و پێداویستی و پێوەر و ڕێکارە یاساییانەی کە لە حکومەتی فیدڕاڵی بۆیان جێبەجێ دەکرێت، سەرەڕای هەبوونی سەرجەم مەرج و پێداویستییە تایبەتی و گشتییەکان کە لە وەزیفەی گشتی بەگوێرەی یاسای خزمەتی مەدەنی ژمارەی 24ی ساڵی 1960ی هەموارکراو هاتووە.

زانیاری زیاتر: بڕیارەکە حەوت خاڵ لەخۆدەگرێت، تێچووی دارایی ئەو فەرمانبەرانە لەسەر حکومەتی دارایی عێراقە، بەپێی بڕیارەکە لە کاتی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەری گرێبەست ئەو بڕوانامەیەی بۆ هەژمار دەکرێت کە لەڕێکەوتی دەستبەکاربوونی بەدەستی هێناوە.

ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕادەسپێردرێت ناوی فەرمانبەرانی گرێبەست ڕەوانەی بەغدا بکات. لەگەڵ ئەوەشدا لیستی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی ئامادە دەکرێت.



دەقی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

 

 

شەیری بکە لە: