ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز نوێترین ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی دەستکەوتووە، بەپێی ئەنجامە و بەراود بە دوایین هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بۆ زانینی بەهای کورسی، پارتی زیاتر لە شەش کورسی، یەکێتی نزیکەی پێنج کورسی و نەوەی نوێ کورسییەکی مسۆگەر کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 18-10-2024، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 165 بنکەی دەنگدان بەڕێوەچوو، 215 هەزار و 960 کەس مافی دەنگدنیان هەبوو، پرۆسەکە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەستیپێکرد و 749 وێستگە بەڕووی دەنگدەران کرانەوە.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت سەرجەم بنکەکانی دەنگدان بەڕووی دەنگدەران کرانەوە و بە کۆی گشتی ڕێژەی بەشداریکردن 97% بوو.
ئەمەش بزانە: لە پارێزگای هەولیر 33 تیمی ناوخۆیی چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد، دوو هەزار و 538 چاودێریان لە بنکەکانی دانگدان هەبوو، 58 دەزگای میدیایی و 517 ڕاگەیاندنکار ڕووماڵی پرۆسەکەیان کرد، لە سەرجەم بنکەکانیش چاودێری کیانی سیاسی چاودێری دەنگدانی تایبەتیان دەکرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا نیوز ئەنجامی دەنگدانی تایبەتی دەستکەوتووە، بەپێی ئەنجامەکە بە کۆی گشتی پارتی 86 هەزار و 210 دەنگ زیاتر لە شەش کورسی، یەکێتی 49 هەزار و 684 دەنگ نزیکەی پێنج کورسی، نەوەی نوێ 10 هەزار و 913 دەنگ، واتە کورسییەکی هێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
بڕیارێک لەبارەی مامۆستایانی خانەنشینەوە دەدرێت
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق لەبارەی دانانی چەک ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی: ئەم هەفتەیە شاندی دەم پارتی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دووکاندارانی دارەسووتاوەکە بە بڕی یەک ملیار دینار قەرەبوو دەکرێنەوە