دادگای فیدراڵی سەرجەم کورسی کۆتاکانی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە
- زۆرترین بینراو
- 21 شوبات

دیمەنێک لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی دادگای فیدراڵی عێراق
ئاڤا نیوز
دادگای فیدراڵی عێراق 11 کورسی کۆتاکانی کریستیان، تورکمان و ئەرمەنی لە پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشاندەوە و ژمارەی کورسییەکانی بۆ 100 کەمکردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای 15 جار دادبینی و دواخستن، ئەمڕۆ چوارشەممە دادگای فیدراڵی عێراق پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی یەکلاکردەوە و کۆتایی بەم مشتومرە هێنا.
لێدوانی فەرمی: جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگای فیدراڵی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەشێوەی بازنەیی بێت، بە جۆرێک لە چوار بازنە کەمتر نەبێت". واتە بۆ هەر پاریزگایەک بازنەیەک دەبێت، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە.
دادگای فیدراڵی سەرجەم کورسی کۆتاکانی هەڵوەشاندەوە و ڕایگەیاند نادەستوورییە، بەمشێوەیە ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە بۆ 100 کورسی کەمکرایەوە.
دادگای فیدراڵی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی بە نادەستووری لەقەڵەمدا و بڕیاری دا بە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردن بکرێت و کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش سەرپەرشتی بکات.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق، پێویستە هەموو قەوارەیەکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لیستی تایبەتی خۆی بە ناوی کاندیدەکانەوە پێشکەش بکات، بە مەرجێک ڕێژەی ئافرەتان لە 30% کەمتر نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ باجی گومرگی بەسەر دەیان وڵات سەپاند
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مافی ئاو بۆ ماوهی 10 ساڵ دەستەبەر دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دیمەشق و حەمای سووریا بۆردوومان دەکات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک دەستلەکاردەکێشێتەوە و کۆشکی سپی جێدەهێڵێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی