لە چەمچەماڵ ڕووفاتی 172 ئەنفالكراو بەخاک دەسپێردرێ

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە مەراسێمێکدا ڕووفاتی 172 ئەنفالکراو کە سەرجەمیان ژن و منداڵن لە چەمچەماڵ بەخاک دەسپێردرێ.

چیرۆکی سەرەکی: مەراسیمەکە لە مۆنیۆمێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ دەستیپێکردووە. لە بیابانی سەماوە ڕووفاتەکان گەڕێنراونەتەوە. بەگوێرەی بەڵگەنامەکان بەرکەوتەی قۆناغی چوارەمی ئەنفال و خەڵکی سنووری ناحیەی ئاغجەلەرن.

زانیاریی تایبەت: ڕۆکان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا  قسەی لەگەڵ بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوەکان کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە، پشکنینی DNA بۆ ڕووفاتەکان نەکراوە و کەلوپەلەکانیشیان سووتێنراوە.

وێڕای ئەمە سەڵاح نەجم کە تاقانەی ئەنفالە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەو شوێنانەی ڕووفاتی ئەنفالکراوانی لێن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق کشتوکاڵی لەسەر دەکرێت.

باکگراوند: ڕژێمی بەعس ساڵی 1988 بە هەشت قۆناغ 182 هەزار هاونیشتمانی باشووری کوردستانی ئەنفال کرد. تاوەکو ئێستاش کەمتر لە دوو هەزار ڕووفات هێنراونەتەوە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان