ئیلۆن مەسک 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشە بە ترەمپ بەخشیوە

شەیری بکە لە:
ئیلۆن مەسک 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشە بە ترەمپ بەخشیوە

ئیلۆن مەسک و دۆنالد ترەمپ

ئاڤا نیوز

ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و دەوڵەمەندترین کەسی جیهان، بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ تەرخان کردووە.

وێنە گەورەکە: ئیلۆن مەسک کە خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا  و سپەیس ئێکس و  تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکسە، سەرەتای ئەم مانگە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان لە ئاهەنگێکی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەرکەوت و پشتگیری بۆ ترەمپ دووپات کردەوە.

ژمارەکان وادەڵێن: لە مانگی تەمموزی ئەمساڵەوە سپۆنسەربوونی ئیلۆن مەسک بۆ دۆناڵد ترەمپ ئاشكرا کرابوو، بەڵام بڕی ئەو پارەیە نەدەزانرا کە چەندی بەخشیوە،  ئەمڕۆش ڕاگەیێنرا بڕی 75 ملیۆن دۆلاری بە تیمی بانگەشەی ترەمپ بەخشیوە و زۆربەی پارەکەش خەرج کراوە.

زانیاریی زیاتر: ئیلۆن مەسک پێشتر پشتگیری لە دیموکراتەکان دەکرد، بەڵام لە چەند مانگی ڕابردوودا بووە پشتیوانی دۆناڵد ترەمپ، لەوکاتیشەوە چەندینجار ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان دەگرت لەبارەی کۆچ و ئۆتۆمبێلی کارەبایی و تەنانەت تەمەنەکەشی، دوای کشانەوەی بایدن و هاتنەشوێنی کەمالا هاریس، مەسک بۆچوونی خۆی نەگۆڕی و هەر پشتگیری لە کۆمارییەکان دەکات.

ئەمەش بزانە: بڕیارە 5-11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ