نێچیرڤان بارزانی: دەبێت پێشمەرگە بكەینە هێزی نیشتمانی و یەك هێز هەبێت

شەیری بکە لە:

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز 


نێچیرڤان بارزانی ڕایدەگەیێنێ، پێشمەرگە مەترسیی نییە، بەڵکو بەرگریکارە لە عێراق و هەرێمی کوردستان، بۆیە  دەبێت عێراق بەردەوامبێت لە دابینكردنی پێداویستی و چەك بۆ پێشمەرگە، داواشی کرد هەموو لایەک کاری جددی و گرنگ بکەن بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.

چیرۆکی سەرەکی: بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 29ی ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ بۆ  792 ئەفسەر بەڕێوەچوو. 


لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمەكەدا گوتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند: "هێشتا داعش مەترسیی هەیە لە ناوچەكەدا،  پێشمەرگە ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە ڕووبەڕوونەوەی داعشدا، پێشمەرگە بەشێكە لە سوپای عێراق و دەبێت عێراق بەردەوامبێت لە دابینكردنی پێداویستی و چەك بۆ پێشمەرگە".


لەلایەكی دیكەوە: نێچیرڤان بارزانی لەبارەی هەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند: "دەبێت هێزەكانی پێشمەرگە بكەینە هێزی نیشتیمانی و یەك هێزی پێشمەرگە و یەك وەزارەتمان  هەبێت، دەبێت هەنگاو بە هەنگاو كێشەكان چارەسەر بكەین و پێشمەرگە ببێتە هێزێكی نیشتیمانی و لەژێر دەستی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا بێت، دەبێت هێزی پێشمەرگە لەژێر دەستی وەزارەتی پێشمەرگەدا بێت نەك هیچ لایەنێكی دیكە".

گۆشەیەکی دیکە: لە چوارچێوەی گوتارەكەیدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەەوەدا، هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و بەهیچ شێوەیەک نایانەوێت هەرێمی کوردستان و عێراق بکەونە نێو ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: