یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

  • بزنس
  • 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

دیمەنی 25 هەزار دیناری عێراقی و مامۆستایەک لەکاتی وانەگوتنەوە، گرافیک، ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

مامۆستایانی گرێبەست سێشەممەی داهاتوو یەکەم مووچەی گرێبەستیان وەردەگرن، لەبارەی شایستەی دارایی دوو مانگی وانەبێژیشیان دڵنیایی دەدرێت کە نافەوتێت.

 

وێنە گەورەکە: مووچەی 37 هەزار و 933 مامۆستای گرێبەست لەسەر ئاستی پەروەردەکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین ) ڕۆژی سێشەممە 22-10-2024 لەگەڵ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: مامۆستایانی گرێبەست لە دوایین قۆناغی مامەڵەی گرێبەستبووندان لە پەروەردەکان، دوای تەواوبوونیان ڕاستەخۆ لە بانکەکان بایۆمەتەری و UPN یان بۆ دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە: دوای مووچەی مانگی نۆ، مامۆستایانی گرێبەست تەنیا شایستەی دارایی مانگەکانی هەشت و نۆیان دەمێنێت، کارۆخ عەبدوڵڵا گوڵاوی، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی گوت، "شایستەی دارایی مانگەکانی حەوت و هەشت دوای مووچەی مانگی نۆ  بەیەکەوە دابەش دەکرێت."

 

باکگراوند: پێشتر ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بە ئاڤا نیوزی گوتبوو، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ، لە مانگی 11 دا شایستەی دارایی هەردوو مانگ بەیەکەوە وەردەگرن و بەهیچ جۆرێک یەک دیناریان نافەوتێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ