ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی ئەفسەرانی ئەکادیمیای زاخۆ بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:
ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی ئەفسەرانی ئەکادیمیای زاخۆ بەڕێوەچوو

نێچیرڤان بارزانی لە ئاهەنگەکە بەشدارە

ئاڤا نیوز


بەئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ئاهەنگی دەرچوونی خولی 29ی پێگەیاندنی ئەکادیمیای زاخۆ بەڕێوەچوو.

وێنە گەورەکە: لەماوەی 28 ساڵدا 58 خولی سەربازیی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئەکادیمیای زاخۆ بەڕێوەچوون، 29 یان تایبەت بوون بە هەرێمی کوردستان و 29 یان تایبەت بوون بە سوپای عێراق، بە کۆی گشتی 10 هەزار و 303 کەس ئەکادیمیاکەیان تەواو کردووە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: لەم  خولەی ئەکادیمای زاخۆ 792 ئەفسەر ڕێوڕەسمی دەرچوونیان بۆ دەکرێت و خەڵکی سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانن، 742 یان پیاون لەگەڵ 50 ئافرەت، بۆ ماوەی نۆ مانگ وانەی تیۆری و پراکتیکییان لە زانستی سەربازیدا خوێندووە.

تەواوی مەراسیمەکە ببینە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: