سەرۆکوەزیران بەنداوی گۆمەسپان دەکاتەوە و بەردی بناغەی ڕێگایەکیش دادەنێت

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

ئاڤا نیوز 

 

بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا بەنداوی گۆمەسپان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکرێتەوە و بەردی بناغەی جووتسایدی گۆمەسپان – سماقوڵی دادەنرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەنداوی گۆمەسپان لە دوای بەنداوەکانی دووکان و دەربەندیخان سێیەم گەورەترین بەنداوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، تەواوبوونی بەنداوەکە کاریگەری دەبێت لەسەر پاراستنی سامانی ئاو، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو و بووژانەوە کەرتی گەشتیاری دەبێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕووبەری بەنداوی گۆمەسپان شەش ملیۆن و 125 هەزار مەتر دووجایە و بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی ڕێگای گۆمەسپان– سماقوڵی دادەنێت، کە هەولێر بە ئیدارەی ڕاپەڕین و پارێزگای سلێمانی دەبەستێتەوە، کە ئێستا ڕێگاکە یەک سایدە و ماوەکەی واتە لە گۆمەسپان بۆ سماقوڵی 40 خولەکە، بە تەواوبوونی ماوەکەی بۆ 20 خولەک کەمدەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: