بەهۆی بۆنی کبریتەوە 200 هاووڵاتیی لە بەغدا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن

شەیری بکە لە:
بەهۆی بۆنی کبریتەوە 200 هاووڵاتیی لە بەغدا ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن

پیسبوونی ئاسمانی بەغدا

ئاڤا نیوز

 

ماوەی چەند ڕۆژێکە دووکەڵ و بۆنی کبریت لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی بەغدا بڵاوبووەتەوە و مەترسیی تەندروستی و ژینگەیی دروست کردووە، بەو هۆیەوە 200 هاووڵاتی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی دوو هەفتەیە بۆنی ماددەی کبریت بڵاوبووەتەوە و پەرلەمانی عێراقیش توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و پێیوایە نەبوونی سیاسەتی ژینگەیی و پابەند نەبوونی کارگەکان بە یاسا لە دیارترین هۆکاری ئەو بۆن و دووکەڵانەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق نیگەرانی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕی و لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "بۆنی کبریت بووەتە هۆی تەنگەنەفەسی و نەخۆشکەوتنی 200 هاووڵاتی لە بەغدا"، لیژنەکە داوای کرد بە زووترین کات ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لیژنەکە داوا لە وەزارەتی ژینگە دەکات لەگەڵ پسپۆڕانی ژینگە هەماهەنگی بکرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشنیازی گواستنەوەی کارگە ناڕێکخراوەکان بۆ دەرەوەی شارەکە، هاوکات لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە و کەمکردنەوەیان و بەدواداچوون بۆ  پاڵاوگە نەوتییەکانی ناو بەغدا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ژینگە بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ