لە 60٪ کارگەکانی سلێمانی داخراون

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی بەدواداچوونێکی ئاڤا، وردە وردە سلێمانی هێزی ئابووری لە دەستدەدات و کارگەکان دەرگاکانیان قوفڵ داوە و بەشێکی زۆریان شارەکەیان جێهێشتووە.

 

بۆچی گرنگە: جاران 35٪ هەموو کارگەکانی عێراق لە سنووری سلێمانی بوون، بەڵام ئێستا وردە وردە پایە ئابووریەکانی شارەکە یەکە بە یەکە دەکەون. تەنیا لەماوەی ساڵێکدا لە کۆی هەزار و 31 کارگەی جیاواز لە شاری سلێمانی، 516 کارگە کە دەکاتە ڕێژەی 60٪  تەواوی کارگەکانی شارەکە، داخراون.

 

ئەمەش بزانە: ناوچەی تانجەڕۆی سلێمانی، لە کۆی 12 کارگە تەنیا سێ کارگەی لێ ماوە و نۆ کارگەیان داخراون.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا ژمارەیەک بەرپرسی سلێمانی هۆکارن بۆ داخرانی کارگەکانی سلێمانی، بەجۆرێک بە هاوکاری وڵاتێکی دراوسێ شارەکەیان کردووەتە بازاڕی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی ئەو وڵاتە، ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی کردووەتەسەر بەرهەمی ناوخۆیی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: