عێراق سووتەمەنی فڕۆکە هەناردەی دەرەوە دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق سووتەمەنی فڕۆکە هەناردەی دەرەوە دەکات

فڕۆکەیەک لە کاتی تێکردنی سووتەمەنی

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، ئێستا ڕۆژانە دوو هەزار و 500 تۆن سووتەمەنی فڕۆکە بەرهەمدەهێنین و هەزار تۆنیش هەناردەی دەرەوە دەکەین.

 

وێنە گەورەکە: هەناردەکردنی سووتەمەنی فڕۆکە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق ناوی دەهێنرێت بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و هەناردەکردنی کۆی ئەو بەرهەمانەی کە قەبارەی بەرهەمهێنانیان لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە.

 

لێدوانی فەرمی: حامد یونس، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن ڕایگەیاند، ئێستا وەزارەتی نەوت ڕۆژانە دوو هەزار و 500 تۆن سووتەمەنی فڕۆکە بەرهەمدەهێنێت، ئەوەشی کە لەپێداویستی ناوخۆ زیاترە، هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

 

بە وتەی ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق، لەم کاتەدا ڕۆژانە هەزار تۆن سووتەمەنی فڕۆکەش لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی دەرەوە دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ