تاران هەوڵە دیپلۆماسییەکانی بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ناوچەکە چڕدەکاتەوە

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز


 
شەڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران تا دێت زیاتر پەرە دەسێنێت و ناوچەکە لە لێواری شەڕێکی بەرفراونە، ئێران بۆ ڕزگارکردنی ناوچەکە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی مەترسیدار، هەوڵەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە چڕکردووەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: هەفتەی ڕابردوو عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە بەیرووت، دوای دیداری لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: تاران پشتیوانیی لە هەوڵەکانی ئاگربەست لە لوبنان دەکات، ڕۆژی دواتریش عێراقچی بە سەردانێک گەیشتە دیمەشق.

 

زانیاریی زیاتر: دوای گەشتەکەی بۆ بەیرووت و دیمەشق، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سعودیەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی کێشەکانی ناوچەکەیان کرد.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: تاران باش دەزانێت کە ڕیاز بەهۆی پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ وڵاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ ببینێت لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و ڕێگرتن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: