بۆنێکی ناخۆش لە پایتەختی ئەفریقای باشوور بڵاودەبێتەوە؛ پەیوەندی بە عێراقەوە هەیە

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک مانگا لەنێو کەشتییەکدا  - وێنە: Tradewinds

ژمارەیەک مانگا لەنێو کەشتییەکدا - وێنە: Tradewinds

ئاڤا نیوز

کەشتییەکی ئاژەڵهەڵگر کە بەرەو عێراق بەڕێگاوەیە، دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش و هەراسانکردنی دانیشتووانی پایتەختی ئەفریقای باشوور.


چیرۆکی سەرەکی: بۆنێکی ناخۆش دانیشتووانی شاری کەیپ تاون، پایتەختی ئەفریقای باشووری هەراسان کردووە. دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە بۆنەکە لە کەشتییەکەوە سەرچاوەی گرتووە، کە لە بەندەری شارەکەدا بەمەبەستی بارکردنی ئالیک لەنگەری گرتووە. کەشتییەکە 19 هەزار سەر ئاژەڵی لە بەڕازیلەوە بارکردووە و بەرەو عێراق دێت.


هۆکارە زانراوەکان: ماڵپەڕی spca international بڵاویکردووەتەوە: بۆنەکە ئاماژەیە بۆ ئەو بارودۆخە ترسناکەی ئاژەڵەکانی تێدان. نزیکەی سێ هەفتەیە بەڕێگاوەیە و لەگەڵ کەڵەکەبوونی پیسایی و ئەمۆنیا، بۆنەکە زیاتر بڵاوبووەتەوە.


ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پارتی هاوپەیمانیی دیموکراتی ئەفریقای باشوور کە حوکمڕانی شاری کەیپ تاونە، ئەو کارە و گواستنەوەی ئاژەڵە زیندووەکان بەمشێوەیە سەرکۆنە دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: