ئاڤا دیجیتاڵ
ئەوکاتەی باوک و خاڵی ئەنفالکران تەمەنی بەیان 9 ساڵ بوو، هێزە ڕق لە دڵەکی بەعس دەستیان لە هیچ نەپاراست لەگەڵ وێرانکردنی گوندەکان سرووشتی ناوچەکەشیان سووتاند، ئێستا بەیانی تەمەن 49 ساڵ بەدەستەکانی خۆی بەڕوو دەچێنێت و به‌شداری لە بوژداندنەوەی سروشتی بارزاندا دەکات.
بەیان فەقێ کەریم، کەسوکاری ئەنفالکراو دەڵێت: من وه‌ک كچه بارزانییه‌ک هاتووم 8 هه‌زار به‌ڕوو بچێنین بۆ وه‌فاى ئه‌نفالكراوانى بارزانى، کاتێک دایكم مرد، من دوو ساڵ بووم ئێمه‌یان ڕاگواست بۆ هه‌ریر، له ته‌مه‌نى نۆ ساڵیدا سه‌دام باوكى منى ئه‌نفال كرد، له ماڵه‌وه دوو خوشک و چوار برا ماینه‌وه به‌بێ باوک و دایک گه‌وره بووین، ئه‌وكات ڕۆژێكی زۆر نا‌خۆشبوو بۆ ئێمه، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خاكى بارزان له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌نفالكراوه‌كان وه‌فا ده‌نوێنین.
ئەوانەی لە هەڵمەتەکەدا به‌شداربوون زۆرینەی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال بوون، مەحموود حەمەدئەمین، خه‌ڵكی گوندێكی ده‌ڤه‌رى بارزانه له‌سه‌ر گڵكۆى ئه‌نفالكراوان قسه ده‌كات ده‌ڵێت: ئێمه ئه‌نفالكراوین ئه‌وانه كه‌سوكار، برا و باوكی ئێمه‌ن، ئێمه هاتووین بۆ چاندنی به‌ڕوو، په‌یامى ئێمه بۆ هه‌موو جیهان ئه‌وه‌یه وه‌ک دار به‌ڕوو هه‌رگیز له‌ناوناچین و به‌هێزین.
پێشتر لە دەڤەری بارزان بە چه‌ندین قۆناغ هه‌زاران نەمامی جۆراوجۆر نێژراون، هێزى به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزیی بارزان به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى به‌ڕووچاندن هه‌ڵساوه.
سەبارەت بە ئامانجی هەڵمەتەکە، ئەفسەر سدیق حەسەن، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى به‌تالیۆنى ژینگه‌ى بارزان ڕایگەیاند: ئامانجی ئێمه بۆ چاندنى ئه‌و به‌ڕووانه گەیاندنی په‌یامێكه بۆ نه‌یارانى ئێمه.
ئەو ئەفسەرە گوتیشی: 8 هه‌زار بەڕوو له باشترین جۆره‌كانى به‌ڕووى بارزان بۆ چاندن ئامادەکراون، ده‌ڤه‌ری بارزان كه‌شوهه‌وایه‌كه‌ی گونجاوه بۆ ئه‌و جۆره به‌ڕووه له‌لایەن به‌تالیۆنى ژینگه‌پارێزیی بارزان ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ڕاگەیەنراوە، خه‌ڵكی دەڤەرەکە و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان و شه‌هیدان لە هەڵمەتەکە بەشداربوون.
40 ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی بەعس بەمەبەستی قڕکردنی کورد هەڵمەتی ئەنفالی دەستپێکرد، گوندی بارزان (16) جار وێران کرا و ژینگه‌كه‌ى خاپووركرا و خه‌ڵكه‌كه‌ى ڕاگوێزرا، لەدوای ساڵی 2003 ڕووفاتی 696 ئەنفالکراو هێنراونەتەوە و لە مۆنۆمێنتی بارزان بەخاک سپێردراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 45 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو