شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
شایستەی دارایی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

دیناری عێراقی. وێنە؛ ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، شایستەی دارایی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستیان ئامادەکردووە، هەر پەروەردەیەک فریابکەوێت ئەمڕۆ پارەکە لە گەنجینەکان وەربگرێت، دەتوانێت دەست بە دابەشکردنی بکات.

 

وێنە گەورەکە: مامۆستایانی گرێبەست جگە لە مانگی شەش، دوو مانگ (حەوت و هەشت) شایستەی دارایی وانەبێژییان ماوە و بڕیارە مانگی 11 دابەش بکرێن. هاوکات لەگەڵ مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی پەروەردە، یەکەم مووچە وەک مامۆستای گرێبەست وەردەگرن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەمڕۆ یەکشەممە 13-10-2024 پەوەردەی سۆران، چۆمان و ژمارەیەک پەروەردەی دیکەی هەولێر و دهۆک شایستە داراییەکانی مانگی شەش دابەش دەکەن، لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست پارەکە وەردەگرن.

 

لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا نیوزی گوت، "چەکی پارەی شایستە داراییەکانی وانەبێژان خەرج دەکرێت، هەر پەروەردەیەک فریای ئەوە بکەوێت ئەمڕۆ پارەکە وەرگرێت، دەست بە دابەشکردنی دەکات."

 

ژمارەکان وادەڵێن: ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ 37 هەزار و 933 کەسە، شایستەی داراییان لە 250 هەزار دینارەوە تاوەکو 400 هەزار دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ