قەڵەوی دەردە کوشندەکەی جیهان

شەیری بکە لە:
قەڵەوی دەردە کوشندەکەی جیهان

قەڵەوی مرۆڤێکی پێگەیشتوو، وێنە: bbc

ئاڤا نیوز

 

ئارەزووی مرۆڤ بۆ خواردنی چەوری و کاربۆهیدرات زیاد لە پێویست، زیانێکی گەورە بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی قەڵەوی.


وێنە گەورەکە: قەڵەوی بە یەکێک لە دەردە كوشندەكانی جیهان دادەنرێت، تاكە ڕێگە بۆ دووركەوتنەوە لێی خواردنی پڕۆتین و كەمكردنەوەی خواردنی چەوری و کاربۆهیدراتە لەگەڵ وەرزشی بەردەوام.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ئامارەکانی تەندروستی جیهانی، یەک ملیار كەس لە جیهاندا بە دەست قەڵەوییەوە دەناڵێنن، لەو ژمارەیە 880 ملیۆن كەسی پێگەیشتوون و 159 ملیۆنیشیان منداڵ و نەوجەوانن.


زانیاریی زیاتر: بەشێک لە سەرچاوە پزیشكییەكان، قەڵەوی بە نەخۆشی هەژمار دەکەن و ئامۆژگاریی خەڵکی دەكەن چارەسەری ئەو نەخۆشییە بکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەندروستی جیهانی ئاماژە بەوە دەکات، هۆكاریی سەرەكی قەڵەوی خواردنی زۆر و كەمی جووڵە و شەكر و چەورییە، تاكە چارەسەری قەڵەویش وەرزش و خۆپارێزییە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ