تاوەکو ئێستا سوننە لەسەر کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتووە

شەیری بکە لە:
هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە: ئەلحەدەس

هۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق - وێنە: ئەلحەدەس

ئاڤا نیوز


بەهۆی "ناکۆکییە سیاسییەکان" لەنێو لایەنەکانی سوننە، تاوەکو ئێستا لەسەر کەسێک بۆ شوێنگرەوەی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕێکنەکەوتوون. 

 

لێدوانی فەرمی: کازم توگی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: لایەنە سیاسییەکان چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و کاندیدکردنی کەسێک دووبارە ببێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پشکی سوننەیە و لایەنە کوردی و شیعییەکان ناتوانن ڕاستەوخۆ دەستوەردان یان دەستپێشخەری بکەن بۆ دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستەکە، "ناکۆکی نێوان لایەنە وسونییەکانیش لەمبارەیەوە قوڵن".

 

لەلایەکی دیکەوە: عەبدولفەتاح بیلاوی، ئەندامی هاوپەیمانیی ئەنباری یەکگرتوو پێیوایە، موحسین مەندەلاوی تاوەکو ماوەیەکی درێژتر سەرۆکایەتیی دانیشتنەکانی پەرلەمان دەکات، بەهۆی ئەوەی فراکسیۆنی گەورە کە چوارچێوەی هەماهەنگییە بایکۆتی دانیشتەکانی پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەکەن، بەهۆی ئەوەی فراکسیۆنە سونییەکان نەچوونە کۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە گفتوگۆکردن لەسەر دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان