نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دوو کاتژمێر گفتوگۆ لەبارەی کابینەی داهاتووی حکومەت دەکەن

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی دوو کاتژمێر گفتوگۆ لەبارەی کابینەی داهاتووی حکومەت دەکەن

نێچیرڤان بارزانی و مەرسرو بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی سڵاو لە ئەندام و لایەنگرانی حیزبەکەیان دەکەن

ئاڤا نیوز

 

نێچیرڤان بارزانی بە ناڕاستەوخۆ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن مەسرور بارزانی سەرکردایەتی دەکرێت و دەڵێت، لەگەڵ مەسرور بارزانی دوو کاتژمێر گفتوگۆیان لەبارەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی زیاتر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان کردووە.


چیرۆکی سەرەکی: 
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و بە بەشداریی نزیکەی 60 هەزار کەس، یەکێک لە کەرنەڤالە گەورەکانی بانگەشەی پارتی لە یاریگای دهۆک ڕێکخرا و هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی گوتاریان پێشکەش کرد.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بازرانی لە بەشێکی گوتارەکەیدا وەسفی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و گوتی: "چوار ساڵی ڕابردوو ئاسان نەبوون و گەلێک زەحمەت بوون لە هەموو ڕووێکەوە، هەم لە ناوخۆ، هەم لەو پێشهاتە سیاسییانەی هاتنە پێش، سەرەڕای هەموو ئاستەنگ و ناخۆشییەکان، ئێمە بینیمان سەرکردایەتی کابینەیەکی کرد، تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامە لە خزمەت و پێشکەشکردنی پڕۆژە لە هەموو کوردستان".

 

هەنگاوی داهاتوو: نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد پێش ئەوەی بچنە یاریگای دهۆک بۆ بەشداریکردن لە کەرنەڤاڵەکە، باسی کابینەی داهاتووی حکومەتیان کردووە و مەسرور بارزانی پلانی خۆی بۆ باس کردووە: "پێش ئەوەی بێینە ئێرە، گفتوگۆی من و کاک مەسرور لەبارەی دواڕۆژی کوردستان بوو، پلانی خۆی بۆ باس دەکردم چی دەکات بۆ ئاوەدانکردنەوە و خۆشگوزەرانی زیاتر، دوو کاتژمێر گفتوگۆمان کرد لەبارەی ئەوەی چۆن سەرکردایەتی داهاتوو بکات و لە ئایندەش کاروانی ئاوەدانی کوردستان بەرەو قۆناغێکی باشتر ببات".

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: