سەرکەوتنی پارتی واتە چی؟ نێچیرڤان بارزانی وەڵام دەداتەوە

شەیری بکە لە:

نێچیرڤان بازرانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز 

 

نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم نزیکەی 60 هەزار ئەندام و لایەنگری پارتی لە دهۆک ڕایگەیاند، سەرکەوتنێکی نوێ تۆمار دەکەین، سەرکەوتنی پارتی سەرکەوتنی کوردستانە.

 

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بازرانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە کەرناڤەڵە گەورەکەی پارتی لە دهۆک، گوتارێکی پێشکەشی لایەنگرانی حیزبەکەی کرد و ڕایگەیاند: سەرکەوتنی پارتی، سەرکەوتنی کوردستانە، ئەوە هەر پارتی و سەرکردایەتییەکەیەتی دەتوانێت مافی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان مسۆگەر بکات، بۆیە نابێت ڕێگەبدەن خەونی نەیارانی پارتی ببێتە ڕاستی، هیچ هێزێکی دوژمن پارتی پێ نەشکاوە و بە پشتگیریی جەماوەرەکەی سەرکەوتوو دەبێت و ئارامی و ئاوەدانی بەردەوام دەبێت،

 

لەلایەکی دیکەوە: نێچیرڤان بازرانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "سەرکەوتنی پارتی مسۆگەری مافی هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو پێکهاتەکانە کە لەم وڵاتە لەگەڵ ئێمە دەژین، ئێمە لە ناوچە و دەڤەرێکی ئاڵۆزدا دەژین و ئەم دەڤەرە پێویستی بە حیزبێکی بەهێز هەیە و ئەو حیزبەش پارتییە".

گۆشەیەکی دیکە: نێچیرڤان بارزانی باسی گرینگی ڕۆڵی دەڤەری بەهدینانی کرد و گوتی، "هەندێک لایەن پێیانوایە دەتوانن دەنگ و ڕۆڵی پارتی لە بەهدینان کەم بکەن، بەڵام ناتوانن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: