لە دهۆک منداڵێکی تازە لەدایکبوو تووشی شێرپەنجە بووە

شەیری بکە لە:
د.حەسەن عەبدوڵـڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری ژینی تایبەت بە منداڵانی توشبووی شێرپەنجە - وێنە: تایبەت بە ئاڤا نیوز

د.حەسەن عەبدوڵـڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری ژینی تایبەت بە منداڵانی توشبووی شێرپەنجە - وێنە: تایبەت بە ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

لە ساڵی 2011 تاوەکو ئێستا 431 منداڵ لە دهۆک تووشی شێرپەنجە بوون، یەکێکیان منداڵێکی تازە لەدایکبووە و تەمەنی کەمتر لە مانگێکە.

 

لێدوانی فەرمی: د.حەسەن عەبدوڵـڵا، بەڕێوەبەری سەنتەری ژینی تایبەت بە منداڵانی توشبووی شێرپەنجە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، منداڵێک کە چەند ڕۆژێک لەدایکببوو تووشی شێرپەنجە بووە، ئەمە جگە لەوەی منداڵێکی دیکە بە یەک مانگی توشبووە.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: ئاماری تووشبوونی منداڵان لە دهۆک بە نەخۆشی شێرپەنجە بەم جۆرەیە:
• لە ساڵی 2011 تاوەکو ئێستا 431 منداڵ تووشی شێرپەنجە بوون بەشێکیان ئاوارە و پەنابەر و خەڵکی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
• لەکۆی ئەو 431 منداڵەی کە تووشبووی شێرپەنجەن لە دهۆک تاوەکو ئێستا 241ـیان ئەو نەخۆشیەیان تێپەڕاندووە.
• لە ساڵی 2022، 60 منداڵی توشبووی شێرپەنجە تۆماركراون.
• لە ساڵی 2023، 59 منداڵی توشبووی شێرپەنجە تۆماركراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان