نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە دهۆکەوە پەیامی نوێیان هەیە

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە دهۆکەوە پەیامی نوێیان هەیە

کەرنەڤاڵی جەماوەری پارتی لە دهۆک، وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

 

بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی، کەرنەڤاڵی جەماوەری لە دهۆک دەستیپێکرد و نزیکەی 60 هەزار کەس لە یاریگا ئامادەن.

 

وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردن، یەکێک لە گەورەترین کەرنەڤاڵە جەماوەرییەکانی لە دهۆک ڕێکدەخات و دەیان هەزار کەس ئامادەبن. 

 

زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە کەرنەڤاڵەکە بەشدار دەبن و وتاریان دەبێت، ئەمەش لەماوی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکەم جارە هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی پێکەوە لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریدا دەربکەون.

 

لێدوانی فەرمی: نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لقی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێشبینی دەکەین 20 کورسی لە کۆی 24 کورسییەکەی پارێزگای دهۆک بەدەستبهێنین. 

 

ئەمەش بزانە: دەیان هەزار کەس لە یاریگای نێودەوڵەتیی دهۆک ئامادەی کەرنەڤاڵەکە دەبن و چالاکی هونەریش سازدەکرێت بە ئامادەبوونی هونەرمەندان کاروان کامیل و حەسەن شەریف.   

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: