
دۆزینەوەی ناوچەیەکی شوێنەواری لە بابل، وێنە: aljeebal
ئاڤا نیوز
لە پارێزگای بابل ناوچەیەکی شوێنەواری و چەندین پارچە شوێنەواری سەردەمی ساسانییەکان دۆزرانەوە، لە بەغداش تۆڕێکی بازرگانیکردن بە شوێنەوار دەستگیرکران.
وێنە گەورەکە: تیمێکی تایبەتی پشکنینی شوێنەوار توانییان لە ناوچەیەکی گوندنشینی بابل, ناوچەیەکی شوێنەواریی نوێ بدۆزنەوە، کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ساسانییەکان دەگەڕێتەوە .
لێدوانی فەرمی: سوهەیل تەمیمی، بەڕێوەبەری بەشی پشکنین و شوێنەواری لە وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکە پاشماوەی چوار یەکەی بیناسازیی دۆزیوەتەوە کە بە قوڕ دروستکراون، مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانییەکان.
زانیاریی زیاتر: لە هەمان ناوچەدا 170 پارچەی ئاسەواری جۆراوجۆر دۆزراونەتەوە، کە پێکهاتوون لە گۆزە، قاپ، کوپە و شووشە، کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ هەمان سەردەمی ساسانییەکان.
لهلایهكی دیكهوه: بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق، تۆڕێکی بەقاچاخبردن و فرۆشتنی شوێنەوار لەبەغدا دەستگیر دەکەن، کە لە هەوڵی بەقاچاغبردنی 12 پارچە شوێنەواری کۆن بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر: كامێرای خاڵ بۆ خاڵ ئامانجی خۆی پێكاوە
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سکاڵا دژی لەتیف ڕەشید تۆمار دەکات
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی بەقاچاخهێنانی بڕێکی زۆر کەبتاگۆن بۆ عێراق پووچەڵ دەکرێتەوە