سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەمریکا دەکات

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و کۆنگرێسمان سێث مۆڵتن، وێنە: krd

ئاڤا نیوز 

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکا دەکات و سوپاسی پشتیووانی و هاوکاریی ئەمریکا دەکات، هاوکات خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا لەگەڵ ئەمریکا دووپات کردەوە.

 

وێنە گەرەکە: ئەمڕۆ هەینی 11-10-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی کۆنگرێسمان سێث مۆڵتن کرد و گفتوگۆیان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکە کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پێشکەوتنەکانی تایبەت بە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پشتیووانیکردن و سەرخستن و خێراترکردنی چاکسازییەکان و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوکات دۆخی ئاڵۆز و شەڕ و گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵەکانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە کۆبوونەوەکەدا کە ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، هاوکات بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا ئاڵوگۆڕ کرانن، کۆنگرێسمان مۆڵتن، ئاماژەی بەوە کرد کە هەرێمی کوردستان دۆست و هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی ئەمریکایە لە ناوچەکە، جەختی لە گرنگیی پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کردەوە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیووانی و هاوکاریی ئەمریکای کرد، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

 

شەیری بکە لە: